لهراگهیاندراوێكدا ، بهڕێوهبهرایهتى تهندروستى چهمچهماڵ لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك رایدهگهێنێت ئەمڕۆ دووشهممه 7 ى 1 ى 2019 ، لەکاتی بەسەرکردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا ،بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکانەوە ، کۆگایەکی دروستکردن و هەڵگرتنی تورشیات لە قەزای چەمچەماڵ داخرا.
شاخەوان هادی، لێپسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستن و نوێنەری تەندروستی لە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: دوای پشکنین و بینینی کۆگایەک کە لە گەڕەکی راپەڕین ە ،دەرکەوت مۆڵەتی تەندروستی و هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبوو بەو هۆیەوە هەموو ئەو بڕە ترشیاتەی تێیدا هەڵگیرابوو خراپ و تێکچوبو بۆیە بریارماندا بەدەستبەسەرداگرتنی.
ووتیشی: بڕی ئەو تورشیاتەی لەناو ئەو کۆگایەدا دەستی بەسەردا گیراوە ٤ هەزار و ٥٠٠ کگم کە زیاتر لە چوار تۆن دەبێت و بەبڕیاری قائیمقامی چەمچەماڵ و بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەموو لەناوبرا.
شاخەوان، ئەوەشی ووت: ئەو شوێنە بۆ ماوەیەک دادەخرێت و خاوەنەکەشی جگە لە غەرامەکردنی بەبڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بەڵێننامەی دادنووسیشی پێ پڕ دەکرێتەوە و پابەند دەکرێت بەدەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ ئەو شوێنە وە لەکاتی دوبارەکردنەوەیدا بەتوندی سزا دەدرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.