له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌قامی ئیسكان رایده‌گه‌ێنێت: یەکێک لەسیما شارستانیەکانی شاری هەولێر شه‌قامی ئیسکانە، کە شەو و ڕۆژ هاوڵاتیان وگەشتیاران بۆ بەسەر بردنی کاتەکانیان ڕوو لەم گوزەرە دەکەن.
رایده‌گه‌ێنێت: وەک دەزانێرێت ماوەی چەند ساڵێکە ئەم شەقامە جۆرە نارێکخراوییەکی زۆری بەخۆوە بینی بوو (شۆستەو جادەو بەردەم دوکانەکان) لەلایەن چەند کەسێکی نابەرپرس بەکرێ درابوون. حکومەت د‌رکی بەم ڕاستیە کردوو گلەی وگازاندەکانی هاولاتیانی لەم بارەیەوە بەهەند وەرگرت، بۆیە لێژنەیەکی هاوبەشی بەسەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر پێکهێنا، کە لەگەڵ نۆژەن کردنەوەی شەقامەکە توانرا ئەوسەرگەردانی وپەشێوی و بەکرێدانە کۆتایی پێ بێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا شەقامی ئیسکان لەژێر کۆنتڕۆلی لایەنە پەیوەندارەکان دایەو هاوڵاتیان هەست بەئاسوودەیی وخۆشی زیاتر دەکەن لەم شەقامە، سوپاس گوزاری هەموو ئەوکەس و لێژنانەن کە شەونخونی دەکەن لەپێناو ئەم کەشەلەبارەی ئێستا.
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت، پێویستیشە بگوترێت نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هەولێر چەندین جار گەڕانی مەیدانی بۆئەم شەقامە کردووە لەنزیکەوە لەگەڵیاندا وتووێژی ئەنجام داوە و لەخەمی کاسبکاران دان وبەلێنی ئەوە دەدەن کەبە شێوازێکی گونجاو درێژە بەکاروگوزانی خۆیان دەدەن.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن: یەکێک لەمەترسیەکانی پێشووتری شەقامی ئیسکان ئەوەبوو لەڕووی ئەمنیەت چەندین گرفتی بۆ دام ودەزگا ئەمنیەکان دروست کردبوو تەنانەت چەندین ڕووداوی نەخوازراو لەم شەقامە ڕوویدا، بەلام لەم ڕۆوە هاوڵاتیان هەست بەئاسوودەیی زیاتر دەکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.