Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 00:56

تەل ئەبیب .. 3 شاندی عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە

ئەو شاندە لە چەند كەسایەتییەكی سوننە و شیعە پێكهاتبوو
تەل ئەبیب .... 3 شاندی عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان كردووە
کوردستان TV
100%

حكومەتی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كە 3 شاندی حزبی لە عێراقەوە كە لە 15 كەس پێكهاتبوون لە ماوەی ساڵی رابردوو سەردانی ئیسرائیلیان كردووە و باسیان لە چەند دۆسییەیەك كردووە بە تایبەتی دۆسیەی ئێران و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان .

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل كە لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر  بڵاویكردەوە كە سێیەم سەردانی ئەو شاندە بەر لە چەند هەفتەیەك بووە . ئەو شاندەش لە چەند كەسایەتییەكی سوننە و شیعە و چەند سەركردەیەكی ناوەخۆیی پێكهاتووە كە كاریگەریان هەیە لە عێراق و ئەو شاندەش سەردانی شوێنەواری یاد فشیم یان كردووە بۆ بەرزراگرتنی یادی كورەی سووتاندن و هەروەها لە گەڵ ژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی ئیسرائیلی بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبوونەتەوە .

بەپێی گوتەی ئیدی كۆهیت نووسەری ئەكادیمی ئیسرائیلی ، حكومەتی عێراق ئەو شاندەی ناردۆتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی دانوستان بكەن لە سەر كشانەوەی ئێران لە باشووری سوریا بەرامبەر بە وەستاندنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سوریا . هەروەها دانوستان كردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەند پارتێكی شیعە لە عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتانی كەنداو ، هەروەها بابەتی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لە گەڵ ئیسرائیل .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.