حكومەتی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كە 3 شاندی حزبی لە عێراقەوە كە لە 15 كەس پێكهاتبوون لە ماوەی ساڵی رابردوو سەردانی ئیسرائیلیان كردووە و باسیان لە چەند دۆسییەیەك كردووە بە تایبەتی دۆسیەی ئێران و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان .
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل كە لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە كە سێیەم سەردانی ئەو شاندە بەر لە چەند هەفتەیەك بووە . ئەو شاندەش لە چەند كەسایەتییەكی سوننە و شیعە و چەند سەركردەیەكی ناوەخۆیی پێكهاتووە كە كاریگەریان هەیە لە عێراق و ئەو شاندەش سەردانی شوێنەواری یاد فشیم یان كردووە بۆ بەرزراگرتنی یادی كورەی سووتاندن و هەروەها لە گەڵ ژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی ئیسرائیلی بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبوونەتەوە .
بەپێی گوتەی ئیدی كۆهیت نووسەری ئەكادیمی ئیسرائیلی ، حكومەتی عێراق ئەو شاندەی ناردۆتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی دانوستان بكەن لە سەر كشانەوەی ئێران لە باشووری سوریا بەرامبەر بە وەستاندنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سوریا . هەروەها دانوستان كردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەند پارتێكی شیعە لە عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتانی كەنداو ، هەروەها بابەتی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لە گەڵ ئیسرائیل .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.