Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:13

به‌وێنه‌ .. بارهەڵگرێک وه‌رگه‌ڕا و گیان له‌ده‌ستدانى لێکه‌وته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه‌ ، ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وى رابردوو  ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سەوزەو میوەی باركردبوو، لە نزیك تونێڵی دەربەندیخان وەرگەڕاو بە قوڵی زیاتر لە 100 مەتر كەوتە خوارەوە بۆ نزیك دەریاچەی دەربەندیخان.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، بارهەڵگرەكە سەوزەو میوەی باركردبوو دەیویست بۆ ناوچەكانی باشوری عیراقی بگوازێتەوە ، لەنزیك تونێلەكە كە پێچێكی مەترسیداری لێیە وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوه‌.

 هاتووچۆی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای هەوڵێكی زۆری تیمەكانی هاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەكانی دیكە توانرا تەرمی شۆفێرەكە دەربهێنرێت

11


 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.