شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی هه‌ژده‌ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی رووبه‌رووی خیتافی بوویه‌وه
له‌یاریه‌كه‌دا بارسێلۆنا توانى بردنه‌وه‌یه‌كى زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر خیتافی تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك
گۆله‌كانى بارسێلۆنا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان میسى و سوارێزه‌وه تۆمار كران ، گۆله‌كه‌ى خیتافیش یاریزان خایمی ماتا تۆماری كرد
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بارسێلۆنا به 40 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت به‌جیاوازی 5 خاڵ له‌پێش یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده كه‌یانه‌ى ناوبراو له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بیندرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.