Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:34

له‌ یادی کۆچی دوایی " سوهه‌یلی " پیشانگایه‌کی کاریکاتێری ده‌کرێته‌وه‌

40 کاریکاتێری لە خۆ گرتووە
کوردستان TV
100%


به‌ هۆی چله‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی کارتۆنیست " ئه‌میر سوهه‌یلی " له‌ سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان‌ پیشانگایه‌کی کاریکاتێری کرایه‌وه‌ .

به‌ به‌شداری بەرچاوی ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان و لایەنگرانی کاریکاتێر، ڕۆژی هەینی رابردوو 4/1/2019، پێشانگایه‌کی کاریکاتێر له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری شاری سنە، کرایەوە‌ ، ئەم پیشانگایه‌ 40 کاریکاتێری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو " ئه‌میر سوهه‌میلی" لە خۆ گرتووە .

له‌ میانه‌ی کردنه‌وه‌ی پیشانگاکەدا‌  كه‌ بریاره‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ، پۆستەری یه‌که‌مین دووساڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کاریکاتێری ڕۆژنامه‌ و میدیا کوردییه‌کان نمایشكران .

سوهه‌یلی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارتۆن و کاریکارێستی پارێزگای کوردستان بوو‌ ، له‌ ده‌یان فێستیڤاڵی ناوخۆیی لە ئێران و لە ئاستی جیهاندا خەڵاتی وەرگرتووە ، ناوبراو له ‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردستان و ئێران هاوکار بووە .

"ئه‌میر سوهه‌یلی" هونه‌رمه‌ندی کاریکارێست و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارتۆن و کاریکاتێری پارێزگای کوردستان لە ئێران لە ڕووداوێکی هاتوچوودا گیانی له‌ده‌ستدا.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.