فراكسیۆنی سائیروون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در پشتیوانی لێده‌كرێت رایگه‌یاند كه بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه له چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق، جه‌نه‌رال ئۆستن رینفۆرد بڵاوكرابووه‌وه كه به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، جه‌لیل روبێعی له شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی به‌غدا دهسواڕیهوه كه ئه‌وه‌ش توڕه‌بوون و ناڕه‌زایی لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فراكسیۆنی سائیروون ، حه‌مه‌دڵڵا ركابی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ژماره‌یه‌ك له میدیاكان ھه‌واڵی بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و راشگه‌یاندراوه كه ژماره‌یه‌ك له‌و ھێزانه له شه‌قامی موته‌نه‌بی سوڕاونه‌ته‌وه.
حه‌مه‌دڵڵا ركابی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ره‌نگاری ئیراده‌ی نیشتمانی، ھه‌روه‌ھا پێشێلكارییه‌كی نوێی سه‌ره‌وه‌ری عێراقه، ھه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپه بۆ ئاشكراكردنی رووی قێزه‌ونی ئه‌مریكا كه ھه‌موو یاسا و دابونه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی سائرون، حه‌مه‌دڵڵا ركابی راشیگه‌یاندووه"له كاتێكدا ئێمه ئه‌م ھه‌ڵسوكه‌وته ناڕه‌واییه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه، بۆ گه‌لی عێراق و رای گشتی بڵاوبكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.