پەرلەمانتارێكی ئیئتلافی بنیادنان لە پەرلەمانی عیراق گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بۆ ناو خاكی عێراق بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت: قبوڵی ناكەین وڵاتەكەمان بكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری ئیئتلافی بنیادنان رایگەیاندووە: هەركات پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تایبەت بە كردنە دەرەوەی هێزە بیناییەكانی لەسەر خاكی عیراق پێشكەشكرد، ئەوا ئیئتلافەكەیان دەنگ بە یاساكە دەدات.
بعێجی ده‌ڵێت: عیراق نابێته بنكه‌یه‌كی سه‌رباز بۆ به‌ئامانجكردنی وڵاتانی دیكه و ئه‌وه‌ش كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عیراق رایگه‌یاند، شتێكی ترسناكه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئیئتلافی بنیادنان گوتیشی: قبوڵی ناكه‌ین، عیراق بكرێته گۆڕه‌پانی ململانێ یان شوێنێك كه پرۆسه‌ی سه‌ربازیی لێوه ده‌ستپێ بكات.
لە 19ی كانوونی یەكەمی 2018، سەرۆكی ئەمریكا سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش لە سوریا راگەیاند و بڕیاریدا هێزەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە، دواتر رایگەیاند كە پرۆسەی كشانەوەكە لەسەرخۆ دەبێت و دواتر هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەو هێزانەی لە سوریا دەكشێنرێنەوە لە سەربازگەكانی ئەمریكا لە عێراق جێگیر دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.