Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 08:49

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری خۆکوشتنی ئافرەتی خانەی چاکسازی پێکدەھێنرێت

22 دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%


بەهۆی دروستبوونی شەڕ و کەوتنەوەی ئاگرە لە یەکێک خانەکانی لەخۆگرتنی لێقەوماوان لە بەغدا، هەشت ژن گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەین و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە خۆسووتاندنی شەش ئافرەتی خانەی چاكسازی ئەعزەمییەی بەغدا پێكدێنێت.

فاتن عەبدلواحد حەلفی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، نیگەرانی خۆی لە خۆسووتاندنی شەش ئافرەتی نێو خانەی چاكسازی ئەعزەمیەی بەغدا دەربڕی و ئاشكرایكرد، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ھۆكاری خۆكوشتنی ئەو ئافرەتانە پێكدەھێنرێت.

پۆلیسی بەغداش رووداوەكەی بە خۆكوشتنی بەكۆمەڵ پێناسەكرد کە بەهۆیەوە شەش ئافرەت گیانیان لەدەستدا و 22 دیکەش بریندار بوون.

ئەو خانەی چاکسازییە، ئەو ژنانە لە خۆ دەگرێت کە بێ ماڵ و حاڵ و کەسن و لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەو خانمانەی بەهۆی ئاگرەکە نەسووتاون، بۆ خانەیەکی دیکەی چاکسازی گوازراونەتەوە، هۆکاری ئاگرەکەش بۆ شەڕی چەند خانمێک دەگەڕێندرێتەوە کە کێشەی دەروونیان هەبووە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.