Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:05

چیرۆکی خۆشه‌ویستی " هێمن هه‌ینی " بڵاوکرایه‌وه‌

لە ١٥ تراکی شیعری پێک ھاتووە
کوردستان TV
100%

دوای چوار ساڵ له‌ بێده‌نگی و و بڵاونەکردنەوەی ھیچ بەرھەمێک ،  شاعیر و رۆژنامەنووسی كورد " هێمن هه‌ینی " له‌ ژێر ناوی " چیرۆكی خۆشه‌ویستی " ئه‌لبومێكی شیعری بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌لبوومی چبرۆكی خۆشه‌ویستی  بریتییه‌ له‌ كۆمه‌لێك به‌رهه‌می شیعری كه‌ لە ١٥ تراکی شیعری پێک ھاتووە و ھەر تراكێك چەند شیعرێکی لەخۆ گرتووە ، بریاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ گەلەری پارکی شانەدەر لە شاری ھەولێر بە ئیمزای خودی شاعیرئه‌لبوومه‌كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

ئه‌لبوومی چیرۆكی خۆشه‌ویستی بەشێوەیەكی مۆدێرن کاری میوزیک و دابەشکردنی بۆ کراوە، ھەروەھا لە تورکیاش کاری چاپکردنی ئەلبومەکەی بۆ کراوە  ، كه‌  خوێندنەوە و نووسینی شیعرەکان کارێکی تازه‌ن .

هێمن هه‌ینی شاعیر و رۆژامه‌نووس  ئاشكرایده‌كات ھۆکاری بێدەنگی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بۆ دۆخی دارایی و شەڕی داعش دەگەڕێته‌وه‌  ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ دووه‌م ئه‌لبوومی شیعری و چولر كلیپی ئه‌م شاعیره‌یه‌ .
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.