هادی عامری داوا ده‌كات حكوومه‌تی عێراق به‌بوونی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌عێراق رازی نه‌بێت و هه‌ڵوێستی جێگیری هه‌بێت بۆ بوونی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق.
هادی عامری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی "البنا" و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی بهدرله وتارێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه پێویسته رۆژی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق بكرێت به رۆژێكی نیشتمانی و رۆژی پشووی فه‌رمی له عێراق.
عامری له‌و وتاره‌یدا كه له په‌راوێزی ئاهه‌نگی "رۆژی سه‌روه‌ریی عێراق" هاتووه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه ئه‌وه‌شی گوتووه: پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بوونی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له عێراق قبوڵ نه‌كات و هه‌ڵوێستێكی جیددی و جێگیری هه‌بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له عێراق.
عامری له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتووشییه‌تی:داوا ده‌كه‌م رۆژی ده‌رچوونی داگیركه‌ر له عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی و ئاهه‌نگی تێدا سازبكرێت وه‌كو رۆژێكی نیشتمانی و له‌و رۆژه باشتر نییه كه داگیركه‌ر له عێراق ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "كاتێك بوونی هه‌موو ئاماده‌گییه‌كی زه‌مینیی ئه‌مریكییه‌كان یان بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراق ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكی جێگیری گه‌لی عێراق و مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی و گرووپه چه‌كداره‌كانیشه.
هاوكات داواشی له‌حكوومه‌تی عێراق كردووه هه‌ڵوێستێكی جێگری بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق هه‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.