دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی برێت مەكگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئێستای ئه‌مریكا بۆ سووریا جه‌یمس جێفری، وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دامه‌زرێندرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبێرت پالادینۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، باڵیۆز جه‌یمس جێفری ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پاڵادینیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، جێفری له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی تایبه‌تی سووریاش به‌رده‌وام ده‌بێت و نووسیویه‌تی، "باڵیۆز جێفری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی داعش له سووریا و عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات و ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كات".
19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 مەكگۆرك دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌وه رایگه‌یاندبوو، مەكگۆرك بڕیاربوو مانگی شوبات ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتاییبێت، به‌ڵام ئێستا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، راگه‌یاندنه‌كان بابه‌ته‌كه‌یان گه‌وره كردووه.
سه‌رچاوه - AA
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.