بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و تێیدا پۆستی وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و به‌رگری یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
عه‌باس علێوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائیرون رایگه‌یاند: له دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشى: هاوپه‌یمانى بنیاتنانه‌وه و ئیسڵاح گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له رێككه‌وتن و بڕیاره پێش دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌ردوو كوتله‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
علێوى راشیگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان شیعه و سوونه له عێراق هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌و دوو ئه‌م وه‌زاره‌ته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.