ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائیرون، عه‌باس علێوى، رایگه‌یاند، له دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
گوتیشى: هاوپه‌یمانى بنیاتنانه‌وه و ئیسڵاح رێككه‌وتوون و پێش دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ردوو كوتله‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدى له رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
علێوى راشیگه‌یاند، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا و تا ئێستا ناكۆكى سیاسى نێوان لایه‌نه‌كان رێگر بووه له پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.