سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى پاره‌ى كارمه‌ندانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه له‌ساڵی پار به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند ، خه‌رج كردنى پاره‌كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق خراوه‌ته سه‌ر حیسابى كۆمیسیۆن له‌بانكى ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر ، دواتر بانكی شیرین ئاگاداری بانكه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ دابه‌ش كردنى پاره‌ی كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن
سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆمیسیۆن له‌باره‌ى بڕی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند ،
بۆ رێكخەرانی ناوەندی دەنگدان 300 هەزار، بۆ بەرێوەبەرانی وێستگە 250 هەزار ، بۆ كارمەندی ئاسایی 200 هەزار دینارە دابین كراوه
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕاشیگه‌یاند ، كه‌ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌ماوه‌ی 7 رۆژدا دابه‌ش ده‌كرێت
شوان به‌رزنجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.