Erbil 1°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:44

به‌شیر حه‌داد: ده‌بێت گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاری موسڵ ده‌ستپێبکاته‌وه‌

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای موسڵی كرد
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى د . به‌شیر خه‌لیل حه‌داد  جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ  پێنج شممه‌  3 ى 1 ى 2019 ، دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی باڵەخانەی پارێزگای موسڵیان کرد ، لەلایەن  سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ و ژمارەیەک نوێنەری پارێزگاکە و بەڕێزان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل پێشوازیان لێکرا،لە دیدارەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان وگەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی شارەکە کرا.


نووسیه‌نگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشیده‌گه‌ێنێت ، به‌شیر حەداد ئاماژەی بە گرنگی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا و ناوچە زیانلێکەوتووەکان دا،کە بەھۆی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە ، حەداد ئاماژەی بەوەشدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵدەدات لەگەڵ بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق،بودجەی تایبەت،جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو بۆ پارێزگاکان بەتایبەت پارێزگا زیانلێکەوتووەکام دابین بکرێ،رێژەی بەشە بودجەش بۆ ئەو ناوچانە زیاد بکرێ،بەتایبەت کە پارێزگای موسڵ لە ھەموو روویەکەوە زیانی بەرکەوتووە،قۆناغی داھاتووش  قۆناغی بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە،ئەوەش بە ھەوڵی جدی ھەمووان نەبێ ناکرێ.


هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لای خۆیەوه‌ سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی بە رۆڵی حەداد کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەران و گرنگیدانی راستەوخۆی بەڕێزیان بەو مەلەف و دۆسیانەی پەیوەستن بە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی ناوچەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری،ھەروەھا بەردەوامی سەردانە مەیدانییەکان بۆ ئاگاداربوون لە خەمەکانی خەڵک نە شێوەیەکی گشتی.


شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.