Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 17:28

له‌ که‌ربه‌لا ده‌ست به‌سه‌ر کۆگایه‌کی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژدا گیرا

له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی توانیویانه‌ كۆگایه‌كی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ له‌ پارێزگاكه‌ بدۆزنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: هێزێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و نه‌هێشتنی تیرۆر كۆگایه‌كیان له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ گۆشتی گوێدرێژی لێ ده‌فرۆشرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆگاكه‌ برێكی زۆری گۆشتی گوێدرێژ تێدابووه‌و دووپاتیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ كۆگاكه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ بابه‌ته‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی/ رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.