Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 16:20

ماوه‌ی کارکردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راگه‌یه‌نرا

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ماوه‌ی كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راگه‌یاند.

لیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم خه‌فاجی، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی توانیمان له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی بۆ ده‌رچوونی كارتی نیشتمانی بگۆڕین، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌ ساڵی 2020 كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راده‌گرن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان توانیویانه‌ 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاتی وڵات به‌ هاووڵاتیان بده‌ن.

ئاماده‌كردنی /رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.