ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ژمارەیەک میدیای عێراقى، راگەیاندووە، كه لەم مانگەدا سەرۆکی دەوڵەتێکی گرنگ سەردانی بەغدا دەکات، بەبێ ئەوەی ناوی کەسەکە یان دەوڵەتەکە بهێنێت.
محەمەد عەلی حەکیم هەروەها رایگەیاندووە، جگە لەو سەرۆکە، بڕیارە هەر لەم مانگەدا (مانگی 1ـی 2019) یان ئیڤ لۆدریانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکەن.
گومان دەکرێ ئەو سەرکردەیەی وەزیری دەرەوەی عێراق باسی کردووە، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بێت، چونکە پێشتریش چەند جارێک هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە ماکرۆن لە سەرەتای ساڵی 2019 سەردانی عێراق دەکات و چاوەڕێ دەکرێ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.