Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:50

ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لەعێراق دەکرێت

هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕیار دراوە لە كۆتای ساڵی 2020 پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەبچێت و پرۆسەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
 
لەبەیاننامەیەكدا نوری سەباح دلیمی، وەزیری پلان دانانی عێراق رایگەیاندووە، دەست دەكەن بەئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، سەرژمێرییەكە لەكۆتایی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
 
هاوكات پێشتر عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلان دانان رایگەیاندبوو، چاوەڕوانی دەست بەكاربوونی وەزیری نوێ دەكەین تاوەكو وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعێراق دیاری بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ساڵێكە عێراق سەرژمێری نه‌كراوه‌ هەر بەهۆی ئەنجام نەدانی سەرژمێریش هەرێمی كوردستان ساڵانە لەبودجەی گشتی عێراق پشكی بەهێندی دانیشتوانەكەی دیاری ناكرێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.