دوی ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی 30ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق له سێداره‌درا و دوانزه ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
به مه‌به‌ستى زیندووكردنه‌وه‌ى ساڵیادى له سێداره‌دانى سه‌رۆكى پێشووى عێراق له شارىى عه‌مانى پایته‌ختى شانشینى ئورده‌ن كۆرێك بۆ له‌یس شبیلات "كه‌سایه‌تى ئۆپزسیۆنى ره‌وتى ئیسلامى ئه‌رده‌نى سازكرا، كه چه‌ندین كه‌سایه‌تى و هاوڵاتیان و ره‌وه‌ندى عێراقى تێیدا به‌شداریان له كۆره‌كه‌دا كردبوو .
له‌كۆڕه‌كه‌دا لەیس شبیلات یه‌كێك لە كەسایەتییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئوردن له‌كاتى پێش كه‌ش كردنى وتارێك ده‌رباره‌ى سه‌دام حوسێن ، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئاماده‌بووى كۆڕه‌كه دروشمیان ده‌وته‌وه بۆ عەبدولای دووەم پادشای ئوردن ، دواتر كۆڕه‌كه به‌شه‌ڕه كورسى به‌كۆتا هات له‌نێوان ئاماده‌بوواندا
به تۆمه‌تی كوشتن و له ناوبردنی گه‌له‌كه‌ی به‌ر له 12 ساڵ له 30ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2006، سه‌رۆكی پیشووی عیراق سه‌دام حوسێن له سێداره درا.
پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له 3-4-2003 گه‌یشتنه ده‌وروبه‌رى شارى به‌غدا و لە 9-4-2003 به‌غدایان رزگار کرد و پەیکەری (سەدام حوسێن)یان لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا هێنایه خوارەوە، هاوپه‌یمانان کۆتاییهاتنى ده‌سه‌ڵاتى رژێمی حیزبى بەعسیان راگه‌یاند و سەدام حوسێن ناچار بوو دەسەڵات بەجێ بهێڵێت و رابکات.
دوای خۆشاردنەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک، سەدام حوسێن رۆژی 6-12-2003، له سنووری شاری تکریت لەنێو چاڵێکدا لە باخچەیەک دەستگیر کرا. دوای دادگایی‌کردنی لە رۆژی 5-11-2006 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرد.
سەدام حوسێن پاش كوده‌تاكه‌ى 17ى ته‌مووزى ساڵى 1968 و دواى لادانى سه‌رۆكى ئه‌وساى عیراق، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر لە ساڵی 1979 و شوێن گرتنه‌وه‌ى، تا رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 بە ئاگر و ئاسن حوكمى عێراقی کرد.
میلله تی كورد له سه‌رده‌می حوكمرانی سه‌دام حوسین چه‌ندین نه‌هامه‌تی به‌سه‌ردا هات وه‌ك:.
• ئەنفالکردن و زینده‌به‌چاڵكردنى 182 هەزار مرۆڤى کورد.
• کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان و بالیسان و شێخ وەسانان و بادینان.
• ئەنفالکردنی 8000 بارزانی.
• كوشتن و راگواستنى هه‌زاران كوردى فه‌یلى.
• سووتاندن و وێرانکردنی زیاتر لە 4500 گوندی کوردستان.
• له‌سێداره‌دان و شوێنبزركردنى هه‌زاران لاوى كورد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.