دواى ئهوهى هێزێكى عێراقى ههڵیكۆتایه سهر مالى حهیدهر عهبادى، نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی رادەستکردنی خانووەکەی حەیدەر عەبادی بڵاوکردەوەو دەڵێت" سەرۆکی پەرلەمان ئاگادارنییە عەبادی چەند خانووی دەوڵەتی لەلایە".
ئەمڕۆ عەلی سنێد، ئەندامی سەركردایەتیی هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، بە ئاگاداری محەممەد حەلبووسی، حەیدەر عەبادی شوێنی مانەوەی خۆی رادەستی حکومەت کردووەتەوە.
نووسینگەی محەممەد حەلبووسی دەڵێت "سەرۆکی پەرلەمان هیچ زانیارییەکی لەبارەی ژمارە خانووەکانی عەبادی و بەرپرسانی دیکە نییە، کە بەپێی زانیارییەکان ئەو خانووانە موڵکی دەوڵەتن و بەپێچەوانەی رێنماییەکان لە رابردوودا دابەشکراون. لەگەڵ ئەوەی کەسانێک هەن لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت کاردەکەن، چەندین خانووی دەوڵەتیان لایە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پەرلەمانی عێراق لەبارەی میکانیزمی بەکارهێنانی خانووەکانی دەوڵەت هەڵوێستی دەبێت. جەختیش دەکاتەوە "پێویستە داهاتەکەی بۆ گەنجینەی گشتی بگەڕێتەوە و نابێت بەپێی حیساباتی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.