Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 04:25

فەرماندەی دژە تێرۆری عێراق لە کەرکووک لەپۆستەکەی دوورخرایەوە

لە ماوەکانى ڕابردوو چەندین تەقینەوە ڕوویانداوە
کوردستان TV
100%


دژە تیرۆرى عێراق لە کەرکووک گۆڕینى فەرماندەیەکى نوێی دەزگاکەی لە جێگەى مەعن ساعیدى ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق لە کەرکوک ئاماژەى بەوەكردووه‌ ، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژەى بەوە کردوە، کە عەمید ڕوکن حەیدەر فازیڵ عوبێدی لە جێگای مەعن سەعدی وەکو فەرماندەی ھێزی دژە تێرۆری عێراق لە کەرکووک دەستبەکاربووە.

گۆڕینى ئەو فەرماندەیە لەکاتێکدایە لە ماوەکانى ڕابردوودا و له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چەندین تەقینەوە لەو شارە ڕوویانداوە و چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.