مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف، گه‌وره پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه له رۆژی هه‌ینی داهاتوو لافاو له شاره‌كانی كوت و عماره بدات.
ئه‌و پێشبینیكهره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه1-1-2019 به سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه: پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی دادێت شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ له رۆژئاوی ئێران هه‌ڵبكات و به‌ره‌و عێراق بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات لافاو له‌شاره‌كانی كوت و عماره و به‌دره بدات.
شایانی باسه مانگ و نیوێك به‌ر له ئه‌مڕۆ لافاو له چه‌ند ناوچه‌یكی عێراقی دا‌و وێڕای زیانه ماددییه‌كان، به‌وهۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌سیش بوونه قوربانی.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.