هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانییەکە لە شەڕی دژی داعشدا گیانیان لەدەستداوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە نێوان ئابی 2014 و کۆتایی مانگی 11ی 2018دا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 31 هەزار و 406 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار و 139 سڤیل بە بەبێ مەبەست کوژراون.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، لەو کاتەوەی دەستی بە ئەرکەکانی کردووە تاوەکو ئێستا توانیویەتی لەگەڵ هاوبەشەکانیدا لە عێراق و سووریا نزیکەی هەشت ملیۆن کەس لە خەڵکی هەردوو وڵات لە دەستی داعش رزگار بکات و رووبەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە تووندئاژۆیەش بۆ 1%ی رووبەری جارانی کەمبکاتەوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەیلوولی 2014دا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێکهێندرا و 79 وڵات و رێکخراو تێیدا ئەندامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.