Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:50

یونامى : هێشتا داعش ‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاسایشى عێراق

یونامى سالى نوێى 2019 له‌ گه‌لى عێراق پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2019و كۆتاییهاتنی ساڵی 2018، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و ده‌ستبه‌كاربوونی بروسكه‌سه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی عیراق كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: -

عیراق وڵاتێكی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی دێرین و فره‌ییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
هه‌روه‌ها وڵاتێكه‌ به‌ هۆی ململانێكانه‌وه‌ دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تی بووه‌ته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ تێكشكانی داعش، كه‌شی بێئومێدی كۆتایی پێدێ و ڕێگای ‌هیوا و گه‌شبینی داهاتوو ده‌كرێته‌وه‌.

چه‌ندان ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌یه‌ بۆ عیراق. هه‌رچه‌نده‌ ڕێگا به‌ره‌و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی درێژخایه‌ن كه‌ شایه‌نیه‌تی ڕێگایه‌كی سه‌خته‌. سه‌ره‌ڕای تێكشكانی سه‌ربازی، هێشتا داعش ‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاسایش.

تا ئێستاش، نزیكه‌ی 8.1 ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی ماون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندی بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. چه‌ندان تۆن له‌ چه‌ك و مادده‌ی نه‌ته‌قێنراوه‌ له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان په‌رش و بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی هاوكارین.

عیراقییه‌كان داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و خوێندن و ده‌رفه‌تی كارو چاكسازی راسته‌قینه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك مافی خۆیانه‌.

من بڕوای ته‌واوم هه‌یه‌، كه‌وا عیراق له‌ میانه‌ی پێداگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ ده‌بێت و به‌‌هێزتریش ده‌رده‌كه‌وێت.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساته‌ هه‌ره‌ سه‌خته‌كانی عیراق یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدان.

جێگای شانازییه‌ بۆ من، خزمه‌تی گه‌لی عیراق بكه‌م و له‌ نزیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كاربكه‌م وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێوه‌، هیوای ته‌ندروستی و خۆشیی بۆ ئێوه‌ و خۆشه‌ویستانتان ده‌خوازم.

سوپاس بۆ ئێوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.