Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:04

بەغدا 30 منداڵی داعشی ناردەوە رووسیا

باوکیان چەکداری داعش بووە و لە شەڕەکاندا کوژراون
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە (30) منداڵی هەتیوی گەیاندوەتەوە روسیا، کە باوکیان چەکداری داعش بووە و لە شەڕەکاندا کوژراون و منداڵەکانیش لەگەڵ دایکیان، یان کەسوکاریان لە گرتوخانەکانی حکومەتی عێراقدا بوون.

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆک کۆماری چیچان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە (30) منداڵی هەتیوی گەیاندوەتەوە رووسیا، کە باوکیان چەکداری داعش بووە و لە شەڕەکاندا کوژراون و منداڵەکانیش لەگەڵ دایکیان، یان کەسوکاریان لە گرتوخانەکانی حکومەتی عێراقدا بوون.

پێشتر، ڕەمەزان قادیرۆڤی سەرۆكی چیچیان ڕایگەیاندبوو:  لەنێو ئەو منداڵانەدا 24 یان خەڵكە داغستان و سیانیان خەڵكە چیچانن.

بەگوێرەی ئاماری دەزگا ئەمنییەكانی ڕووسیا، لەچەند ساڵی ڕابردوودا هەزاران هاوڵاتی رووسی ڕوویان لە عیراق و سوریا كردووە بۆ شەڕكردن لەڕیزەكانی داعشدا، هەندێك لەوانەش خێزانەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

بەپێی چەند ئامارێکی نافەرمی (115) منداڵی رووسی لە گرتوخانەکانی عێراقدان، کە لەگەڵ دایکیان دەستبەسەرن و تۆمەتی تیرۆر ئاڕاستەی دایکیان کراوە، بڕیارە لە قۆناغی دوەمیشدا حکومەتی روسیا کار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بکات کە باوکیان هاووڵاتیی روسیایە، بەڵام لە عێراق و سوریا لە دایک بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.