حەشدی شەعبی عێراق پلانی خۆی بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێ ئاشکرا کرد.
حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ یەکشەممە 30 كانونی یهكهم، لە بهیاننامهیهكدا هاتووه: بڕیاری کۆتایی لە سەر پێکهێنانی هێزێکی دەریایی سەر بەم رێکخراوە دراوە و ئەم هێزە نوێێە لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین کاروبارەکانی خۆی رادەپەڕێنێت.
ساڵی 2014 و لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ، لە سەر فەتوایەکی ئاتەتوڵڵا عەلی سیستانی، حەشدی شەعبی پێکهات.
ئامانج لە پێکهێنانی ئەم هێزە لە سەرەتاوە یارمەتیکردنی سوپای عێراق و هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە بووە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئەم هێزە لە 40 گروپی جیاواز، کە زۆربەیان شیعە پێکهاتووە و لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
رۆژی 26ی نۆڤەمبەری ساڵی 2016، بە دهنگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبی وەک هێزێکی جیا لە سوپای عێراق، بە فەرمی ناسێندرا.
سهرچاوه: نوچهنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.