Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:44

وەزارەتی ئەوقاف بۆ موفتی عێراق : بۆچوونه‌کانت تایبه‌ت به‌سه‌ری ساڵ وە‌ک بۆچوونی گرووپی داعش وایه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمى كوردستان وەڵامی فەتواكەی مەهدی ئەلسومەیدەعی، موفتی عێراقی ده‌داته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەو بۆچوونە‌ ھە‌ڵانە‌ت بە‌تە‌واوی وە‌ك بۆچوونی گرووپی داعش وایه‌ 

 ئه‌وقاف ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەكاتێكدا كە زۆربەی وڵاتانی جیهان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا دەكەنەوە، جیهانیش بەگشتیی لەخۆ ئامادەكردنن بۆ پێشوازیی لەهاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی، وەك هەمیشە ساڵانە لێره ‌و لەوێ چەند دەنگێكی ناساز بەرز دەبنەوە، لەبری باسی پێكەوەژیان و رێزگرتن له ‌پەیڕەوكارانی ئایینیی مەسیح و قەبوڵكردنی بەرامبەر، دەستدەكەن بەهێرشكردنە سەر بۆنەی هاووڵاتییانی مەسیحی به ‌چەندین دەستەواژه ‌و وشەی برینداركار كە پێش هەر شتێك پێچەوانەی رۆح و ناوەڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.

 دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف : 

بسم الله الرحمن الرحيم (لاَيَنْهَاكُمُ اللهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الـمُقْسِطِينَ﴾ بسم الله الرحمن الرحیم به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رعیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر له‌كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا - سه‌لامی خوای له‌سه‌ر- ده‌كه‌نه‌وه‌و ، جیهانیش به‌گشتیی له‌خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیی له‌هاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی ، وه‌ك هه‌میشه‌ ساڵانه‌ لێره‌و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رز ده‌بنه‌وه‌ ، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له‌په‌یڕه‌وكارانی ئاینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر ، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر بۆنه‌ی هاوڵاتییانی مه‌سیحی به‌چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ی برینداركار كه‌ پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌. دواترینی ئه‌و ده‌نگه‌ ناسازانه‌ ، قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێڕاق بوو ، كه‌له‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر – سه‌لامی خوای له‌سه‌ر- و ، دژ به‌ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینیی دا ، كه‌له‌هه‌مان كاتیشدا قسه‌كانی دژ به‌بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون. ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ڕووانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به‌ ئازادییه‌ ئاینییه‌كان و ، به‌ بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و ، پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ، پاراستنی مافی پێكهاته‌ ئیتنی و ئاینییه‌كانه‌وه‌و ، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونی دێرین زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكه‌وه‌ژیانیی ئاشتییانه‌ی ئاینه‌كان له‌كوردستان و ، ئه‌و یاساو رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ كاریان پێده‌كه‌ین ، به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین وە‌ ئە‌م جۆرە‌ بۆچونە‌ ھە‌ڵانە‌ بە‌تە‌واوە‌تی وە‌ك بۆچونی گروپی دە‌رندی داعشە‌ بۆیە‌ ، داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌و ئه‌م جۆره‌ فه‌توا نازانستییانه‌ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شێنن و ، بۆنه‌و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌ده‌ریڕینی خۆشییه‌وه‌ نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئاینیی. هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ستخۆشیی له‌و دامو ده‌زگاو ده‌سته‌ فه‌رمییه‌ ئاینییانه‌ی عێڕاق ده‌كه‌ین كه‌ خێرا هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت و به‌رائه‌تی خۆیان پێشاندا له‌وته‌كانی ناوبراوو ، روونیان كرده‌وه‌ كه‌ وته‌كانی ناوبراو ته‌نها گوزارشت له‌تاكی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته‌ ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی. خوای گه‌وره‌ ساڵی نوێ بكاته‌ ساڵی زیاتری خێرو خۆشیی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان 

 


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.