Erbil 6°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:07

چەکدارانی داعش هاووڵاتییەک ده‌ڕفێنن

رۆژئاوای كەركووك
کوردستان TV
100%


لە شارۆچكه‌ی ریازی رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، چەكدارانی داعش هاووڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆی ده‌رفێنن، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، داعش كاری ڕفاندن لە ناوچەكانی سەر بە سنوری پارێزگای كەركووك بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووه‌.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە چەكدارانی رێكخراوی داعش هاووڵاتییەكی مەدەنییان لەنێو ماڵەكەی خۆی لە گوندی مەقامی سەر بە ناحیەی ریازی رۆژئاوای كەركووك، رفاندووە.

بە گوتەی سەرچاوە ئه‌منیه‌كان لەدوای رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان بەشوێن رفێنەرەكاندا لە ناوچەكە دەستپێكردووە، به‌ڵام نه‌یاتوانیه‌وه‌ بیدۆزنه‌وه‌.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك خورماتوو ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستانیش راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كران، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م ناوچانه‌ نه‌ما بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ره‌وشی ئه‌منیان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت، بۆیه‌ تیرۆریستانی داعش كاری ڕفاندن لە ناوچەكانی سەر بە سنوری پارێزگای كەركووك بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووه‌ رۆژانه‌ش كرده‌وه‌ی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لە زیادبوونە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.