پەرلەمانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی ساز دەكات و لە دانیشتنەكەدا، سەردانە ناچاوەڕوانكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، تاوتوێ دەكات.
حامید موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق لەبەر دوو هۆكار دانیشتنێكی نائاسایی سازدەكات، یەكەمیان بۆ خستنەڕوو هەڵوێستی دەسەڵاتی یاسادانانە بەرانبەر بە سەردانە نافەرمییەكەی ترەمپ بۆ عیراق، و ئەوی تر بۆ تاوتوێكردنی بوونی هێزەكانی ئەمریكایە لە وڵات، هۆكاریی زیادكردنی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكاشی لە عیراقدا، بۆ بەئامانجگرتنی ئێران گەڕاندەوە.
بە وتەی پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەم چەند رۆژەدا داوای سازكردنی دانیشتنەكە دەكات بۆ خستنەڕووی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانە لەناكاوەكەی سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بە توانای عیراقیش كرد بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و بنكەكانی بەشێوازی سیاسی و بەبێ بەكارهێنانی هێزە، بە تایبەتیش كە ئەمریكا زانیاریی تەواوی هەیە لەسەر ئەوەی عیراق وەك پێشتر نەماوە و بۆتە خاوەنی هێزێك كە هەموو جیهان گەواهی بۆ دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.