وەزارەتی پەروەردەی عێراق، زمانی کوردی دەخاتە پڕۆگرامی خوێندنەوە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق و لە ساڵی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.
لهپێناو فێربوونی قوتابیان بۆ زمانی كوردی و بڵاوكردنهوهی گیانی برایهتی لهنێوان سهرجهم تاكهكانی عێراق، پێویسته بۆ لهمهودوا وهك ههر ماددهیهكی دیكهی پهروهردهیی له سهرجهم پارێزگاكانی عێراق گرنگی به زمانی كوردی بدرێت.
بەپێی گشتاندنێکی بەشی خوێندنی کوردی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئاڕستەی سەرجەم پەروەردەی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) کراوە و ژمارە (ک238)ی (26/12/2018)ی لەسەرە، لە ساڵی داهاتووەوە زمانی کوردی کە زمانی دووەمی فەرمی عێراقە، دەچێتە ناو پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە وەک ماددەیەکی سەرەکی.
نوسراوەکە ئیمزای سەنا گەرمیانی، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی لەسەرە و ئاماژەی بەوەکردوە، لە پێناو چاندنی گیانی برایەتی لەناو گەلی عێراق و مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی دوەم لە عێراقدا ئەو بڕیارەیان دەرکردوە.
بەپێی دەستوری عێراق کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی (2005) خرایە راپرسییەوە و دەنگی بەڵێی (78%)ی هاووڵاتیانی عێراقی بەدەستهێنا، هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی، زمانی فەرمیی دەوڵەتن و پێویستە لەسەرجەم بەڵگەنامە رەسمییەکاندا هاوشانی عەرەبی زمانی کوردییش هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.