Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:49

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ئاماروکاروچالاکیه‌کانی ئه‌مساڵی بڵاوکرده‌وه‌

به‌ پێی ئاماره‌كان به‌كارهێنه‌ران له‌ زیادبوون دایه‌
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماروكاروچالاكیه‌كانی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ ، لەماوەی ساڵێکدا 415 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە و، 941 تۆمەتباریش دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 20 ملیۆن دراوی ساختەی عێراقی و 48 هەزار دۆلاری ساختە.

به‌ پێی ئاماره‌كان به‌كارهێنه‌ران و بازرگانیكردن و بری ماده‌ی ده‌سگیر كراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ زیادبوون دایه‌ و بۆته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ و زه‌نگی مه‌ترسی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2018ـی تایبەت بە (بەکارهێنان، بازرگانیکردن و بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو) ئاشکرادەکات و، ئاماژە بەوەدەکات "941 تۆمەتبار دەستگیرکراون، 768 کەسیان کێشەکانیان لە دادگا یەکلانەبووەتەوە و پەڕاویان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، 97 کەسیش سزادراون و 76 کەسی دیکەش ئازادکراون.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ماوەی ساڵی 2018ـدا بڕی 415  کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، جۆر و بڕەکانیش بەم شێوەیەیە 17 کلیۆ و 500 گرام تلیاک، 383 گرام هێرۆین، 13 کیلۆگرام کریستاڵ، کیلۆیەک و 300 گرام ماریگوانا و 200 گرام حەشیش.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی ئەمساڵدا توانیویانە 17 هەزار و 281 شیت حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستبەسەردا بگرن.

سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی دراوی ساختەی عێراقی و دۆلاری ئەمریکی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، توانیویانە دەستبەسەر "20 ملیۆن دراوی ساختەی عێراقی و 48 هەزار دۆلاری ساختەدا بگرن.

شایه‌نی باسه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌كێك له‌و ئافه‌تانه‌ی كه‌ زه‌ره‌ر و زیانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دوروونی و ئابووری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و به‌رۆكی زۆربه‌ری ووڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه‌.

به‌ چه‌شنێك بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.