ئەمڕۆ شه‌ممه 29ی کانوونی یەکەمی 2018 دەستەی دەسپاکی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەسەر بڵاوبوونەوەی لیستی ئەو کەسانەی کەیسی گەندەڵییان هەیە بڵاوکردەوە.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته پێوه‌ندی به ده‌سته‌وه نییه و لای ئێمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه چه‌ندان جاره به‌مشێوه‌یه له هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه بڵاو ده‌كرێته‌وه چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ده‌خرێته پاڵ، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كار نه‌هێنرێ.
دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.