سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، مووچه‌ى مانگی 10 ى 2018 ، له‌ڕۆژى 7 ى 1 ى 2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری دابه‌شكردنى مووچه له‌و كاته‌دا گه‌ڕاندیه‌وه بۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و رۆژی پشووی دامه‌زراندنی سوپای عێراق ، چونكه جیاواز له‌مانگه‌كانى پێشوو كه له‌هه‌ر 4 و 5 ى مانگێك ده‌ست ده‌كرا به‌دابه‌ش كردنى مووچه ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، وه‌ك سه‌رجه‌م مانگه‌كانى پێشوو له‌ده‌ستپێك مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، یه‌كه‌ى 70 ، 80 ، دواتر په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه ، له‌ڕۆژانى دواتر مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌كراوه دابه‌ش ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.