Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:28

به‌وێنه‌ .. ئافره‌تێکى دیکه‌ به‌ده‌ستى هاوسه‌ریه‌وه‌ کوژرا

له‌ماڵه‌كه‌یدا
کوردستان TV
100%

رۆژنامەنووس خالید سلێمان لەهه‌ژماری تایبه‌تی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئافره‌تێك به‌ده‌ستى هاوسه‌ری پێشووی كوژرا 

ناوبرا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ نووسیویەتی پەیمان عەتوڵا، نزیكەی بیست ساڵە لەسوید ئەژیا، تا ساڵی 2011 لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پێكەوە ئەژیان و دوو مناڵیان هەبوو. لەدوای ئەو ساڵەوە بەهۆی جیاوازی و پێكەوە نەگونجان جیا ئەبنەوەو بەتەنیا لەگەڵ هەردو مناڵەكەی ئەژیاو ئەركی بەخێوكردنیانی لەئەستۆ گرتبوو. 

هه‌روه‌ها خالید سلێمان راشیده‌گه‌ێنێت ، بەپێی كەسێكی نزیك لەپەیمان، دوای جیابوونەوە، حەوت ساڵە لەگەڵ مناڵەكانیدا لەشاری یۆتۆبۆری دەژیت و خەریكی كاركردنە ، ڕۆژی هەینی پێشوو، 21ی دیسەمبەر، واتە چوار ڕۆژ پێش كریسمس، لەكاتی چۆن بۆ سەر كار لەلایەن هاوسەری پێشویەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا دەكوژرێت و كۆتایی بەژیانی دەهێنرێت. 

 ڕونیشى ده‌كاته‌وه‌ ، بەهۆی بوونی رەوەندێكی دیاری كورد لەسوید، چیرۆكی لەم جۆرە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕودەدات و ئەمەش یەكەمجار نیە كە ژن و كچی كورد بەدەست كەسوكاریان لەو وڵاتە، دەبنە قوربانی دڵڕەقی و كوشتن و لەناوبردن. ئەوەی لەم تاوانەدا، جێگەی سەرنجە لەهاوسەری پەیمان دوای حەوت ساڵ لەجیابونەوە، دەستی ئەچێتە خوێنی هاوسەری پێشوی و دوای ئەوەی مناڵەكانی بێ باوك كرد، بێ دایكیشیان دەكات. 

خالید سلێمان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، یاساكانی سوید هیچ نەرمییەك لەگەڵ ئەمجۆرە تاوانانەدا نانوێنن و بكوژ سزای خۆی وەردەگرێت، بەڵام گرفتەكە پەلكێشانی كولتورێكی دڵڕەق و نامرۆییە بۆ ناو ڕوبەری ژیانی تاكەكانی كورد، تەنانەت لە وڵاتێكی وەك سویدیشدا. كولتورێك سنورە جوگرافیەكان ئەبەزێنێت و ئەسكەندنیاڤیا و كوردستان ئەخاتە ناو بازنەی یەك مانتالێتی و بیركردنەوەوە، ئەویش بازنەی دەستدرێژی و زوڵم و لەناوبردنی ژیانی ئه‌م ئافره‌ته‌ .

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.