Erbil 6°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:25

له‌شه‌ڕی داعشدا 25 هه‌زار چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی به‌ شه‌هید تۆمارکراون

یه‌كه‌مجاره‌ ژماره‌ی كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/12/ 2018 ناجحه‌ عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان، ژماره‌ی تۆماركردنی ناوی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند كه‌ له‌شه‌ری دژ به‌داعش كوژراون و به‌شه‌هید له‌ده‌زگاكه‌یان تۆماركراون.

شه‌ممه‌ری له‌لێدوانێكیدا به‌ پێگه‌ی وه‌ته‌ن نیوز-ی رایگه‌یاندووه‌: ده‌زگای شه‌هیدان، 25 هه‌زار شه‌هیدی له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تۆماركردووه‌ كه‌ له‌جه‌نگه‌كانی رزگاركردنی عێراق له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای شه‌هیدان داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه‌ كه‌ مووچه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ دابین بكات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

 

 

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.