Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:22

به‌وێنه‌ ... شۆفێرێکى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر 8 ئۆتۆمبێلی تێکشکاند

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌تى له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه‌ ،  كاتژمێر 5:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2018 ،  له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری بارهه‌ڵگریكی جۆری ئه‌كترۆس كه‌له‌شاركانی ناوه‌راست وخواروی عێراق هاتبوو ، شۆفێره‌كه‌شی عه‌ره‌ب بوو به‌هۆی تیژرۆیی وخێرا لێخوڕینه‌وه‌ له‌نزیك پیشانگایه‌كانی ئۆتۆمبێل كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قام ده‌رچوو خۆی كێشا به‌كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل كه‌له‌ پَیش پیشانگایه‌ك بۆ نمایشی فرۆشتن دانرابون 


 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ڕووداوه‌كه‌دا 8 ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌جۆر تێكشكا و  له‌گه‌ل زیان گه‌یاندن به‌ مۆه‌لیده‌یه‌كی گه‌وره‌ 


 گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی روورداوه‌كه‌دا  زیانی گیانی نه‌كه‌وته‌وه‌ به‌هۆی چۆلی شوێنه‌كه‌ له‌كاتی زووی به‌یانی ،  به‌لام زیانیكی ماددی یه‌كجار زۆر كه‌وته‌وه‌

11111111

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.