له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌باره‌ت به‌ئاهه‌نگى سه‌ری ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری هاولاتیانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی له‌شه‌وی سه‌ری ساڵ و له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ سه‌رجه‌م شه‌قام و رێگاوبانه‌كانی ناو شار كراوه ده‌بن ، هیچ شه‌قامێك به‌ته‌واوی داناخرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆدروست نه‌بونی جه‌نجاڵی له‌شه‌قامه‌كان هاتووچۆی هه‌ولێر ، پلانێكی تۆكمه‌ی داناوه به‌پێ ی پلانه‌كه له‌سه‌رجه‌م ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر هه‌یه هاوڵاتیان ڕووی تێبكه‌ن وه‌كومۆڵه‌كان وپاركه‌كان وپاركی شار و به‌رده‌م پارێزگا تیمی هاتووچۆ بونیان ده‌بێت وهاتووچۆ رێكده‌خه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌فسه‌رانی كه‌رته‌كان سه‌ر پشك كراون كه‌هه‌ر پلانێك كه‌به‌باشی بزانن بۆدروست نه‌بونی جه‌نجاڵی جێ به‌جێی بكه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.