نه‌زهه‌ت حاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تى له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر وتارێكى پێشووی كه له ژێر ناو نیشانی (شۆڕشێكی جیاواز كه هه‌ركه‌سێك ده‌بێت ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی خۆی بێت) له ٢٢\٨\٢٠١٨ بڵاو كردووه‌ته‌وه
نه‌زهه‌ت حاڵی ڕایده‌گه‌ێنێت ، سایتی میلله‌ت پرێسی براده‌رانی ده‌زگای زانیاری لە هەواڵێکدا ده‌قی بابهتەکەی منیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه لێکدانەوەی ناڕاستیان بۆ كردووه، لەو نوسینەدا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم بووه پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان كه به قوربانیدانێكی زۆره‌وه هاتوونه‌ته ده‌ست ، هه‌روه‌ها گرنگی تێكۆشان و خه‌بات و شۆڕشێكی نێو خودی هه‌رتاكێكی كوردم لا مه‌به‌ست بووه له‌و هه‌رێمه‌مان دژ به ده‌رده كورد كه ڤایرۆسێكی كوشه‌نده‌یه و ساڵانێكی دورو درێژه گه‌له‌كه‌مان به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ ، كه ده‌ردی دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و یه‌كتر شكاندنه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه :
ڕوونکردنەوە
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه وشێواندنی ڕاستی ،به هه‌ڵه یان به ئه‌نقه‌ست
نه‌زهه‌ت حالی
بابه‌تێكم له په‌یجه‌كه‌م له ژێر ناو نیشانی (شۆڕشێكی جیاواز كه هه‌ركه‌سێك ده‌بێت ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی خۆی بێت) له ٢٢\٨\٢٠١٨ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سایتی میلله‌ت پرێسی براده‌رانی ده‌زگای زانیاری لە هەواڵێکدا ده‌قی بابهتەکەی منیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه لێکدانەوەی ناڕاستیان بۆ كردووه، لەو نوسینەدا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم بووه پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان كه به قوربانیدانێكی زۆره‌وه هاتوونه‌ته ده‌ست ، هه‌روه‌ها گرنگی تێكۆشان و خه‌بات و شۆڕشێكی نێو خودی هه‌رتاكێكی كوردم لا مه‌به‌ست بووه له‌و هه‌رێمه‌مان دژ به ده‌رده كورد كه ڤایرۆسێكی كوشه‌نده‌یه و ساڵانێكی دورو درێژه گه‌له‌كه‌مان به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ ، كه ده‌ردی دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و یه‌كتر شكاندنه.
به داخه‌وه له سایتی میلله‌ت پرێس جۆڕێكی تر لێكیان داوه‌ته‌وه كه به خۆشیان ده‌زانن ئه‌وه مه‌به‌ستی من نه‌بووه! ئه‌و شۆڕشه‌ی من باسم لێوه كردووه شۆڕشێكی ده‌روونیه كه سه‌ركرده‌كانیش پێویستیان پێی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك له ده‌روونی خۆی پێویستە گۆڕانكاری له جۆری بیر كردنه‌وه و كار كردنی بكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كترمان وه‌كو نه‌ته‌وه خۆش بوێت، براده‌رانی میلله‌ت پرێسیش وه‌كو هه‌ر تاكێكی تر گیرۆده‌ی ده‌رده ئه‌و ده‌رده كوردەن و ته‌نانه‌ت له تایتێلی بابه‌ته‌كه‌یان وایان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كورد چیتر پێویستی ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌ك نیه، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دیدگا و باوه‌ڕی منه، هه‌میشه پێم وایه هیچ گه‌لێك بۆ خه‌باتی سیاسی به بێ سه‌ركرده و ڕێبه‌رێك ناتوانێت بگاته ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی....
لێرەدا زۆر گرنگە میدیا‌و سوشیاڵ میدیا بە هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تییه‌وه کاری خۆیان بكه‌ن و ڕاستگۆیی بپارێزن ، لەبیریان نەچێت کە ڕۆڵی میدیا ڕۆڵێکی گرنگە لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی لەبەر ئەوە هەواڵی نادروست و شێوێنراو خزمەت به پیشه‌ی ئه‌وان ناكات و متمانه‌یان لای خه‌ڵك لاواز ده‌بێت، هه‌روه‌ها میدیایی نێوخۆی نابێت شه‌ڕی ده‌رونی له‌گه‌ڵ هاوولاتیان بكات .
من به ڕاشكاوانه ئه‌م بابه‌ته‌م باس كردووه، مەبەستیشم ئەوە بووە له شۆڕشی ده‌روونی دژ به ده‌رده كورد هه‌ر یه‌ك له ئێمه ده‌بێت ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی خۆمان بین. هیوادارم هه‌ر به‌ڕێزێك بیه‌وێت له ڕاستی بابه‌ته‌كه تێ بگات وتاره‌كه‌ی من و لێكدانه‌وه‌ی میلله‌ت پرێس بخوێنێته‌وه به خۆی ڕاستی بۆ دیار ده‌بێت، كه به داخه‌وه له به‌شێكیدا به هه‌ڵه چوون، یان به ئه‌نقه‌ست به‌و شێوه‌یه بلاویان كردووه‌ته‌وه.
لە كۆتاییدا دووبارەی دەکەمەوە میدیا به گشتی و به سوشیال میدیایهوهش ئەرکێكی گەورەی لە ئەستۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستان نەک بە پێچەوانەوە به ئه‌نقه‌ست یان به نازانین بێت كه‌سانێك كار بكه‌ن بۆ تێکدانی باری ده‌رونی هاووڵاتیان و بەردەوامبوون لەسەر دەردەکوردە ..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.