Erbil 6°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:05

بزانه‌ تڕه‌مپ به‌ چ فڕۆکه‌یه‌ک سه‌ردانی عێراقی کردووه‌

وێنه‌گرێك به‌ڕێكه‌وت وێنه‌ی گرتووه‌
کوردستان TV
100%

وێنه‌گرێك به‌ رێكه‌وت توانیویه‌تی وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ كاتی تێپه‌ڕینی به‌ ئاسمانی بریتانیا به‌ره‌و عێراق بگرێت ،كه‌ دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ده‌گواسته‌وه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌موو رێكارێكی پێویستی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌سپێكی سه‌ردانه‌كه‌ بڵاو نه‌بێته‌وه‌.

سه‌ره‌رای ئه‌و رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌ی سوپای ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌ رێكه‌وت وێنه‌گرێك به‌ ئالان میلۆی وێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌ ده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێشتا تره‌مپ به‌ره‌و عێراق له‌ ئاسماندا بووه‌.

121

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.