سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق بۆ خەڵكی شاردێی بەغدادیی لە رۆژئاوای ئەنبار، خێر و بەرەكەت بوو، بەھۆی ئەوەی سەربازانی ئەمریكا بەر لە سەردانەكە، بڕێكی زۆری گۆشت، مریشكی زیندوو، سەوزە و میوەیان كڕیووبوو.
قەتەری عوبەیدی سەركردە لە ھێزەكانی حەشدی ئەنبار ئاشكرای دەكات، بەر لەسەردانەكەی ترەمپ، سەربازانی ئەمریكا، بڕێكی زۆری گۆشت، مریشكی زیندوو، سەوزە و میوە و كەلووپەلی زۆریان كڕیووە و خەڵكی ناوچەكە ھەستییان بەوەكردووە، میوانێكی گرنگ دێتە ناوچەكەیان.
قەتەری عوبەیدی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لەئەنبار ئاشكرایدەكات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەسەردانەكەی بۆ سەربازگەی (عەین ئەسەد) 100 فرۆكەی جەنگی پارێزگاریی لێدەكرد، دەشڵێت، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و تەلەفونیش پچڕاون.
سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو تیمەی ئامادەكاری بۆ سەردانەكەی ترەمپ كردووە چونەتە بازاڕی ناحیەی بەغدادی و ماسی زیندو وهەروەها مریشكی زیندو و كەباب و ژمارەیەكی زۆر میوە و سەوزەواتیان كڕیوە و بەوەش لەهزری هاووڵاتیانی ناوچەكە ئەوە دروستبووە كە كەسێكی گەورە سەردانی سەربازگەكە دەكات.
ده‌شڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خێروبه‌ركه‌ت بوو بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوكانیان هه‌بووه به‌شێكی زۆر له‌م كه‌لوپه‌لانه‌یان فرۆشراوه.
دوێنی چوارشەممە 26/12/2018، كۆشکی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به یاوه‌ری میلانیای هاوسه‌ری به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕاننه‌كراو گه‌یشتنه عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.