Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:14

چین نوێترین دڕۆنه‌ هێرشبه‌ره‌کانی تاقی ده‌کاته‌وه‌

هه‌موو پێكهاته‌ ته‌كنۆلۆجییه‌كانی ده‌ستكردی ناوخۆی چینن
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی رایگه‌یاند، شاره‌زایانی چینی سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ تاقیكرنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وان.

ئاژانسه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، فڕۆكه‌ی "Wing Loong ID" ی بێفڕۆكه‌وان، كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانی چینی په‌ره‌ی پێدراوه‌ و هه‌موو پێكهاته‌ ته‌كنۆلۆجییه‌كانی ده‌ستكردی ناوخۆی چینن، له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر فڕیوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا شاره‌زایان توانیویانه‌ توانای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ به‌رزاییه‌ جیاجیاكاندا تاقی بكه‌نه‌وه‌ و، له‌ میكانیزمی كاركردنی ئامێره‌كانی‌ بێته‌لی ناردن و وه‌رگرتن دڵنیا ببنه‌وه‌.

كۆمپانیای "AVIC" ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌جۆرێك دروست كردووه‌ كه‌ بتوانێ مووشه‌ك و بۆمبه‌ ئاراسته‌كراوه‌ جۆراوجۆره‌كان هه‌ڵبگرێت، سه‌رباری ته‌كنۆلۆجیای چاودێری و ده‌ستنیشانكردن‌، له‌مانه‌ش گرنگتر، ئه‌و مادده‌ پته‌وانه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یان لێ دروست كراوه‌ كێشیان سووكه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كێشی نیوه‌ی كێشی درۆنه‌ هێرشبه‌ره‌كانی دیكه‌ بێت و له‌توانایدا بێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر هه‌ڵبگرێت.

 سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.