سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كانی كاتی هاتنه‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشكرا كرد‌و جۆن بۆڵتۆن-یش به پیاوێكی به‌هێز ناوده‌بات.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا هیچ مه‌ترسییه‌كت سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئه‌مڕۆت بۆ ئێره "عێراق " هه‌بوو، تره‌مپ گوتی: به‌ڵێ ، كاتێك بیستم كه ده‌بێ چیبكه‌م، چونكه ترسم له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌بوو، مه‌به‌ستم مه‌ترسی كه‌سی نییه، هه‌روه‌ها ترسم له‌سه‌ر خانمی یه‌كه‌م "میلانیا" هه‌بوو.
تڕه‌مپ ده‌شڵێت: پێت ده‌ڵێم چۆن: ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یری ئه‌وه‌ت بكردیایه كه ده‌بێ له نێو فڕۆكه‌یه‌كی تاریك چی بكه‌ین، كه هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی داخرابوون، به‌بێ هیچ رووناكییه‌ك، هه‌موو شتێك ره‌ش بوو، سواری زۆر فرۆكه بووم، له‌ژیانمدا شتی وام نه‌بینیوه، ئێمه ده‌هاتین، ده‌مزانی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رمان رووده‌دات له پێناو پارێزگاری ئێمه‌یه.
هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ده‌ڵێت: ئایا نیگه‌رانیم هه‌بوو، به‌ڵێ نیگه‌ران بووم، نیگه‌رانی هه‌ره گه‌وره‌شم بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه له‌گه‌ڵم بوون، به‌ده‌ر له جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ، چونكه ئه‌و پیاوێكی به‌هێزه‌و ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكات.
شه‌وی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته عێراق و دوای مانه‌وه‌ی سێ كاتژمێر ، گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.