باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی رابگه‌یه‌نێت، كه‌چی به‌رده‌وامه له تۆكمه‌كردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی و سه‌ربازگه‌كانی و دروستكردنی بنكه‌ی نوێ.
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنكارانی عێراق له به‌غدا رایگه‌یاندووه : پێچه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مریكا به ئه‌نقه‌ست و سه‌رباری كۆتایی هاتنی داعش هێشتا هێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه.
مه‌سجدی ئه‌وه‌شی گوتووه : ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی رابگه‌یه‌نێت، كه‌چی به‌رده‌وامه له تۆكمه‌كردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی و سه‌ربازگه‌كانی و دروستكردنی بنكه‌ی نوێ.
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌مریكییه‌كان نایانه‌وێت ناوچه‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، به‌ڵكو به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی به‌شڵه‌ژاوی و گڕگرتوویی بمێنێته‌وه.
گوتیشی: هیچ پاساوێك بۆ بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه نییه، وڵاتانی هه‌رێمی ده‌توانن خاكی خۆیان به‌هێزی خۆیان بپارێزن و هیچ پێویستییه‌ك بۆ هێزی بیانی له‌ناوچه‌كه‌دا نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.