دواى هه‌فته‌یه‌ك له بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ، به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سووریا، به‌رپرسێكى عێراقی ئاشكراى ده‌كات، كه سوپاى ئه‌مریكا دوو بنكه‌ى دیكه‌ى سه‌ربازیی له خۆرئاواى عێراق و له‌نزیك سنووره‌كانى سووریا، دروست ده‌كات.
ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆ"ى توركى، له‌سه‌ر زارى فه‌رحان دلێمی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، بڵاویكرده‌وه: "سوپاى ئه‌مریكا دوو بنكه‌ى نوێ له ده‌شتاییه‌كانى ئه‌نبار دروست ده‌كات".
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه به‌نكه‌ى یه‌كه‌م له باكوورى شاره‌دێی ڕومانه‌ى سه‌ر به شارۆچكه‌ى قایم له سنوورى سووریا به‌دوورى 360 كم له‌خۆرئاواى ڕومادى، ناوه‌ندى ئه‌نبار، ده‌بێت.
هاوكات بنكه‌ى دووه‌میش له خۆرهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى ڕوتبه دروست ده‌كات به‌دوورى 310 كم له خۆرئاواى ڕومادى، كه ته‌نها 100 كم له سنوورى سووریاوه دووره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه دروستكردنى ئه‌و دوو بنكه‌یه بۆ هاوكاریكردنى هێزه‌كانى عێراقه له‌كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى وڵات و ڕێگه‌گرتنه له دزه‌كردنى داعش و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى دیكه‌ش.
به‌وه‌ش، ژماره‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار گه‌یشته چوار بنكه، ئه‌وه‌ش له‌دواى هه‌ردوو بنكه‌ى حه‌بانییه و عێن ئه‌سه‌د.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌دواى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش كه واشنتۆن سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، ژماره‌ى سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانیش له‌عێراق گه‌یشتووه‌ته 5 هه‌زار سه‌رباز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.