به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى مافى مرۆڤ، له ئه‌نجامى شه‌ڕو ناسه‌قامگیرییه‌وه، له عێراق نزیكه‌ى 5 ملیۆن و 600 هه‌زار مندال به‌بێ دایك و باوك ماونه‌ته‌وه‌و 9%ى ئه مندالانه‌شى كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 10 سالیدایه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كار ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ى 31%ى خه‌لكى عێراق بێكارن و 35%یشیان له ژێر هێلى هه‌ژاری دان .
رێكخراوه‌كه ده‌شلێت" نزیكه‌ى 2 ملیۆن ژن له عێراق دواى شه‌ڕو كاولكارى بێ مێرد ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راپۆرتى رێكخراوه‌كه، 6 ملیۆن عێراقى له نووسین و خوێندن بێ به‌شن و
6%یش مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كاردێنن .
له‌رووى ره‌وشى ته‌ندروستییه‌وه، رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه نزیكه‌ى 40 جورى نه‌خۆشى مه‌ترسیدار له ناو خه‌لكى عێراقدا بلاوبوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش كۆلێرا و ئیفلیجی مندالان و شێرپه‌نجه.
له باره‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه، رێكخراوه‌كه ئاشكراى ده‌كات، كه به‌هۆى شه‌ڕو وێرانكاریی له عێراق 14 هه‌زار و 658 قوتابخانه وێران بوون و 8 هه‌زار قوتابخانه‌ش به شێوه‌ى ئاسایی له خانووى بچووك و كابینه دروست كراون.
هه‌روه‌ها له باره‌ى ره‌وشى گوزه‌رانى ئاواره‌و كۆچبه‌رانیش، رێكخراوه‌كه ئاشكراى ده‌كات، كه ئێستا نزیكه‌ى 3 ملیۆن و400 هه‌زار كه‌س له خه‌لكى عێراق له 62 وولاتى جیاواز ژیانى ئاواره‌یی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، جگه له‌مه‌ش 4 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س له خه‌لكى عێراق له شارێكه‌وه بۆ شارێكى تر، له ناوخۆى وولاتدا ئاواره‌بوونه، كه زۆربه‌یان په‌نایان بۆ هه‌رێمى كوردستتان بردووه، هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ى 1 ملیۆن و 700 سه‌د هه‌زار كه‌س له خه‌لكى عێراق له‌ژێر چادرو خێوه‌تگادا ده‌ژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.