Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:44

بێ ده‌نگیت بۆ هێنده‌ کوشنده‌یه‌ ؟!

من هێشتاش له‌ كرۆكی مه‌حرومیه‌ت تێنه‌گه‌شتوم
کوردستان TV
100%

ن/ نیگا قادر

تۆ چه‌ند بیرۆكه‌ت له‌مندا كوشت،

من ژیاریم به‌ جۆرێكی كه‌ ته‌فسیره‌ كرد

چه‌ند جار له‌ چوون و هاتن شه‌كه‌ت بووم ،

بێ شه‌رمیه‌كان جۆرێكی تر له‌سه‌ر جه‌سته‌م

ئاوه‌ژوو بوون،

من هێشتاش له‌ كرۆكی مه‌حرومیه‌ت تێنه‌گه‌شتوم !

هێشتاش، له‌و دیوی بێ ده‌نگیته‌وه‌

به‌خۆم ده‌ڵێم ....

سوپاس بۆ ئیلاهی كه‌ هێشتا تۆ هه‌یت

له‌ ئاماژه‌كانی لۆژیك بۆ دێره‌كانم

من

خۆم به‌هه‌موو شتێكی دوونیا خه‌ریك كرد

نه‌م توانی شرۆڤه‌ی

ساده‌ی نه‌بوونت بكه‌م!

وشه‌ نه‌ما نه‌ی نوسم،

هه‌نگاو نه‌ما لئ نه‌ترسم،

كاتژمێر نه‌ما نه‌ی ژمێرم، 

سه‌ده‌ی بێتامن ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌ بێده‌نگیت

له‌هه‌ژمار نایه‌ن،

ده‌ست دانێم سه‌ر دڵم ، ئه‌توانم

كۆڵێك مه‌رگ و حیكایتت بۆ ڤه‌گێڕم،

ده‌توانم باسی هه‌ژاری و نه‌بونیت بۆ بكه‌م !

ئه‌توانم هه‌موو ئه‌و شیعرانت،

دانه‌ به‌دان بۆ بڵێم،

بۆجودای گوتراون،

هه‌ر سه‌ر هه‌ڵ بڕم ده‌توانم،

په‌رگاڵێكت له‌ چنگی خوێن و

ته‌كانی خاك به‌ده‌ستی مه‌رگه‌وه‌

بۆ بكێشم،

پرسیار له‌نه‌وه‌كانی "ئه‌شكه‌وت"

بكه‌م،

چ شتێكه‌ هێنده‌ هاواری

حیكایه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌

له‌نێوان گوناهی

هه‌ناره‌كه‌ی خه‌زان و

سێوه‌كه‌ی ئاده‌م تا

زه‌مین و ئاسمان نوسیه‌وه‌؟

چه‌ند بێ هه‌ژمارن ئه‌و هه‌ستانه‌ی

له‌بیده‌نگیت دا،

نانوسرێنه‌وه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.