نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی عێراقەوە، ئاشکرای کرد لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە تا ئێستا زیاتر لە 115 هەزار کەس لەو وڵاتە بوونەتە قوربانی.
لە ڕاپۆرتەکەی یۆنامیدا هاتووە: "لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە تاکوو ئێستا 115 هەزار و 406 کەس لە عێراق بەهۆی جەنگ و کردەوە توندوتیژییەکان بوونەتە قوربانی."
لەکۆی ئەو ژمارەیە 39 هەزار و 173 کەسیان کوژراون و 76 هەزار و 333 کەسی دیکەشیان بریندار بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی پار حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پیشووی عێراق ڕایگەیاند کە داعش لە عێراق کۆتایی پێهاتووە و ئەم وڵاتە ڕوو لە ئارامی دەکات، بەڵام لە هەندێ ناوچە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە و ناوە بەناوە تەقینەوە و توندوتیژییەکان هەر بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.